بەرنامەی ( ڕوقیەی شەرعی ) بۆ چارەسەری سیحر و نەخۆشییەكانی جن.

최신 버전

버전
업데이트
2026. 7. 10.
개발자
카테고리
Google Play ID
설치 수
100,000+

App APKs

ڕوقیەی شەرعی APP

بەرنامەی (ڕوقیەی شەرعی) وەشانی سێیەم بۆ مۆبایلی سیستەمی ئاندرۆید, نزیكەی 400 بابەت بەسەرەوەی لە خۆی گرتووە, بۆ چارەسەر كردنی نەخۆش بە قورئان و سونەت بە گوێرەی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام و دوور لە كاری ناشەرعی,

بۆ چارەسەر كردنی ئەم نەخۆشییانە :

1 چارەسەر كردنی سیحر و جۆرەكانی.
2- چارەسەر كردنی سیحری جیا كردنەوەی ژن و پیاو, وە جیا كردنەوەی خۆشەویستان لە یەكتری.
3- چارەسەری سیحری خۆشەویست كردن.
4- چارەسەری سیحری بیر كردنەوە و خەیاڵ ڕۆشتن.
5 چارەسەری سیحری شێت بوون.
6 چارەسەری سیحری سست بوون.
7- چارەسەری سیحری نەخۆشی.
8 چارەسەری سیحری خوێن بەربوونی ئافرەتان.
9 چارەسەری سیحری پەكخستنی پرۆسەی هاوسەرگیری.
10 چارەسەری سیحری بەستنی ژن و پیاو.
11 - چارەسەری سیحری نەزۆكی و منداڵ نەبوون.
12 چارەسەری چاوپیسی حەسوودی.
13- چارەسەری منداڵ لەبار چوون و نەزۆكی بەهۆی جنەوە.
14 - چارەسەری وەسواسە و دوودڵی و دڵەڕاوكە.
15 چارەسەری ئەو منداڵانەی جن دەستی لێ وەشاندوون یان جن چووەتە لاشەیانەوە.
16 چارەسەری ئەو كەسانەی كە جن عاشقیان دەبێت و دەچێتە لاشەیانەوە.
17- چارەسەری ئەو كەسانەی كە جن چووەتە لاشەیانەوە.
18 چارەسەری خەم و خەفەت و بێزاری و بێتاقەتی.
19- چارەسەری بینینی خەوی ناخۆش و ترسناك بەهۆی جنەوە.
20 چارەسەری ترسانی زۆر و خەوف كردن.
- لەم بەرنامەیەدا بەشێك تایبەتە بە ناسینەوەی ساحیرەكان و نیشانەكانیان بەڵكو خەڵكی لێیان دوور بكەوێتەوە.
- بەشێكیش تایبەتە بەو كەسانەی كە موڕەقین و دەخوێننە سەر نەخۆشدا دەبێت ئەونیشانە باشانە لەو كەسەدا هەبێت كە دەخوێنێتە سەر نەخۆشدا.
- لەم بەرنامەیەدا بەشێك تایبەتە بە بیروباوەڕی موسڵمان بۆ ئەوەی هەركەسێك دەیەوێت خوای گەورە شیفای بدات یەكەم هەنگاو دەبێت بیروباوەڕی ڕاست بكاتەوە.
- لەم بەرنامەیەدا بەشێك تایبەتە بە پرسیار و وەڵام دەربارەی جن و ژیانیان و سیحر و چارەسەرەكان.
- بەشێك تایبەتە بەو زیكرانەی كە بە خوێندنیان و بەردەوام بوون لەسەر خوێندنیان جن و شەیتانەكان دوور دەكەونەوە.
- لەم بەرنامەیەدا بەشێك تایبەتە بەو خوارن و خوادنەوانە و ئیشانەی كە لە قورئان و سوننەتدا باسیان كراوە و سودیان بۆ نەخۆش هەیە.
- بەشێك تایبەتە بەو بەسەرهاتە ڕاستەقینانەی كە پەیوەندی هەیە بە جن و شەیتانەكان و سیحر و كاریگەرییان لەسەر مرۆڤ.
لە بەشی بەسەرهاتدا كۆمەڵێك بابەتیشمان لە سەر ماسۆنییەكان داناوە كە ماسۆنییەكان شەیتان پەرستن و پەیوەندییان هەیە بە باسەكەی ئێمەوە.

لینكی بەرنامە لە گوگڵ پلەی
https://goo.gl/RxbCHy

لینكی هەموو بەرنامەكانمان لە گوگڵ پلەی
https://goo.gl/x576DX
자세히 알아보기

광고